zagros news agency

ئەمریکا داوا له هەولێر و بەغدا دەکات بەیەکەوه بۆ سەربەخۆیی وزەی عێراق کار بکەن

 

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، رێکەوتنەکانی ئەم دواییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، هەنگاوێکی گرنگه بۆ چارەسەرکردنی کەم و کورتییە درێژخایەنەکانی کەرتی وزەی عێراق و داوای لە بەغدا و هەولێر کرد کە پەلە بکەن لە هەماهەنگی بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە و بەهێزکردنی سەربەخۆیی وزەیی عێراق.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاند: :ئەمریکا پێیوایە کە عێراق زیاتر سەقامگیر و خاوەن سەروەری دەبێت لەڕێگەی سەربەخۆیی لە کەرتی وزە و دوورکەوتنەوە لە کاریگەری زیانبەخشی ئێران.”
هەروەها گوتی: :رێکەوتنەکانی ئەم دواییەی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی واژۆ کران، پشتگیری لەم ئامانجە دەکەن.” ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم پرۆژانە، چ لە هەرێم یان لە ناوچەکانی دیکەی وڵات، بە قازانجی هەموو عێراقییەکانە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە قەیرانی کارەبا بەردەوامە.”
بەرپرسە ئەمریکییەکە دەڵێت: “بەغدا و هەولێر هان دەدەین پێکەوە کار بکەن بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی گاز بەزووترین کات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : لەم پارێزگایە کەمێک بەفر دەبارێت

سەڵاح

هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا رێککەوتن

یاسین

پەکەکە: بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیاوە دوو گەریلا گیانیان لەدەستدا

یاسین