zagros news agency

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.
نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن و ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار و زۆرداران و دەستپێکی ژیان و سەردەمێکی نوێیە.
ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی گەمەی سیاسیی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و ستەم و بێدادییەک بێت کە بەرامبەر گەلی کوردستان دەکرێت.

نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس سانجێرمان ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ تەواو کرد

یاسین

چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ ئازادکردنی سێ گەنجی ڕفێنراوی کۆبانی داوای ١٠ هەزار دۆلار دەکەن

یاسین

بۆرسەی دیمەشق دوای شەش مانگ ڕاگرتن دەستی بە مامەڵە کردەوە

سەڵاح