zagros news agency

حەج و عومرەی کوردستان: 12ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ڕێگه‌ی وشكانی و 14ی مانگیش له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

 

گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگه‌یاند، بەپێی خشتەیەک، 12ـی ئەم مانگە حاجییانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە، وتیشی، یەکەم گەشتی ئاسمانیش لە 14ـی مانگەوە دەست پێ دەکات.

کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان وتی، بەپێی خشتەیەک، ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە(حوزەیران) یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە کوردستان ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەکاندا نەکرێت، یەکەم گەشتی ئاسمانیش بۆ گەڕاندنەوەی حاجییانی کوردستان لە 14ـی مانگەوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەست پێ دەکەن.

ستونی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، وڵاتی سعوودیە ئەمساڵ هەموو ڕێکارێکی گرتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگریی لە حەجی قاچاغ و نا یاسایی بکات، هیچ هاووڵاتییەکی کوردستانیش لەڕێگەی قاچاغەوە ئەمساڵ نەچووەتە سعوودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی حەجی سعوودیە، ئەمساڵ یەک ملیۆن و 475 هەزار و 230 کەس لەسەرتاسەری جیهان بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە سعوودیە.

 

کوردستان24ـ

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ كاتی بەفر و باران ڕێنوێنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرایەوە

سەڵاح

عەدنان فەیحان به جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

یاسین

میدیا تورکیایییەکان: دیمەشق ڕێگەی نەدا فڕۆکەکەی لاریجانی بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕێت

سەڵاح