zagros news agency

بۆ كاتی بەفر و باران ڕێنوێنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرایەوە

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە شۆفێران و هاووڵاتییان كرد، لەم کاتەی بارانبارینی بەخوڕ و بەفربارینەدا، زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و ڕێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانی جێبەجێ بکەن.

ڕێنوێنییەكان ئەمانەن:

1- لە کاتی بارانی بەلێزمە، بە خێرایی شۆفێری مەکە بۆ پاراستنی گیانی خۆت و سەرنشینەکانت.

2- لەو شوێنانە دووربکەوە کە نزمایین و ئاوی لێ کۆبووەتەوە، تا دڵنیا نەبیتەوە لە ڕادەی قوڵی ئاوەکە، بە ئۆتۆمبێلەکەت پێیدا تێمەپەرە.

3- لە کاتی بەفرباریندا، بە وریاییەوە شۆفێری بکە، تا تووشی خلیسکانی ئۆتۆمبێل نەبیت.

4- لە کاتی گەشتکردندا بۆ ناو بەفر، لە شەقامە گشتییەکان دوورمەکەوە، سەردانی شوینە دوورە دەستەکان، سەرچیا و قەدپاڵی چیاکان مەکە.

5- لە کاتی چوونت بۆ ناوبەفر بە وریاییەوە ڕێ بکە، چاڵ و قوڵییەکان بە هۆی بەفرەوە دادەپۆشرێن و ناتوانیت بیانبینیت.

6- گرووپە شاخەوانییەکان لە کاتی کەشوهەوای بارانی بەلێزمە و بەفرباریندا، نابێت گەشت بۆ شوێنە بەرز و ناوچە شاخاوییەکان بکەن.

7- لە کاتی بوونی هەر ڕووداوێک لە هەر کاتێک و شوێنێکدا بن، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 115 تیمی فریاگوزاریی بەرگریی شارستانی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پڕۆژەی ڕووناکی نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە

یاسین

کچێکی ئەمریکایی بە تەنیا و بە سەوڵلێدان زەریای ئەتڵەسی بڕی

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆریا دەکات

سەڵاح