zagros news agency

ئەنبار.. 130 كەس بەهۆی خواردنی خێراوە ژەهراوی بوون

 

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی ئەنبار درەنگانی شەوی شەممە، ڕایگەیاند، لە شاری فەلوجە 130 کەس لە ئەنجامی خواردنی خێرا ژەهراوی بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئەنبار، لە ئەنجامی خواردنی خێرا لە چێشتخانەیەکی شاری فەلوجە، 130 کەس ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخوشخانە کراون؛ لەوانە 30 کەسیان هێشتا لەژێر چاودێریی پزیشكیی چڕدان.

عێڕاق لەڕیزی پێنجەم وڵاتانی جیهانە لە ڕووی پیسیی کەشوهەواوە؛ لە زۆر ناوچەش کەڵەکەبوونی زبڵ وخاشاک بووەتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی چەندان نەخۆشی لە شارەکانی عێراق. جیا لەمەش، بەهۆی کەمتەرخەمی و ململانێی ناوخۆیی سیاسیی و مەزهەبییەوە چەندان گرفتی دیکە بۆ ژینگە و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکەی دروست بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە F-35 و S-400 گفتوگۆ دەکەن

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان : هه‌میشه‌ پشتیوانی مافی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین

یاسین