zagros news agency

ترەمپ: ئەگەر مەسک پاڵپشتی لە دیموکراتەکان بکات، لێکەوتەی خراپ چاوەڕێی دەکات

 

سەرۆکی ئەمەریکا، رایگەیاند: پەیوەندییم لەگەڵ ئیلۆن مەسک نەماوە و ناشمەوێت ئەو پەیوەندییەی نێوانمان چاک ببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر ئیلۆن مەسك پاڵپشتی لە کاندیدە دیموکراتەکان بکات و پارەداریان بکات، رووبەڕووی لێکەوتەی زۆر خراپ دەبێتەوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسك بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس و سەرۆکی پێشووی ئاژانسی کارامەیی حکوومەت، هاوپەیمانێکی نزیکی یەکدی بوونە، بەڵام مەسك ڕەخنەی توندی ئاراستەی پرۆژە یاسایەك کردووە کە لە لایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە پێشنیاز کرابوو، بەمەش دۆستایەتی نێوانیان بە تەواوی تێكچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە نەجەف؛ گۆشتفرۆشێک بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی بەرازی کێوی دەستگیرکرا

سەڵاح

نهێنیی “نەمر”بوونی خانەکانی شێرپەنجەی پێست (مێلانۆما) دۆزرایەوە

یاسین

پەیاما هەڤخەمیا سەرۆك بارزانی بۆ ماڵباتا مستەفا نێروەیی

یاسین