zagros news agency

ئه‌مڕۆ حاجییەكەی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە بەخاك دەسپێردرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یەكشەممە یەكەم حاجی هەرێمی كوردستان بەناوی مریەم عەبدولعەزیز یووسف لەدایكبووی ساڵی 1955 خەڵكی زاخۆ دوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج، لە شاری مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی كەسوكارەكەی، ئه‌مڕۆ دووشەممە لە شاری مەككەی بە خاك دەسپێردرێت.

‏‎شێخ نیاز راغب نەقشبەندی سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان دوای ئاراستەكردنی پرسە و سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی حاجییەكە، رایگەیاند كە لیژنەیەكی تایبەتمەندیان ڕاسپاردووە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و پرۆسەی ناشتنی حاجییەكە.

سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارەكەی، مریەم عەبدولعەزیز لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک دەسپێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

ل دهۆکێ جەخت ل سەر داهێنانێ و زێدەکرنا بەرهەمێ چاندنێ هاتە کرن

دڵشاد

‎سعوودیە بۆ پاراستنی حەجخوازان سیستەمی دژەمووشەک لە مەککە جێگیر دەکات

گوران