zagros news agency

عێراق: له سەرەتای مانگی داهاتووەوه پارەدانی کاش له دامودەزگا حکومییەکان رادەگیرێت

 

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، له سەرەتای مانگی داهاتووەوه له دامودەزگا حکومییەکان چیتر پارەی کاش وەرناگیرێت.

ساڵح سولەیمان، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی: لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پارەدان بە کاش لە دامودەزگا حکومییەکان قەدەغە دەکرێت.

راشیگەیاند، حکومەت کۆمپانیای ئێرنست ئەند یۆنگی راسپاردووە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی بانکە حکومییەکان و پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ پلانی داڕشتنەوە تەواو بێت و لەلایەن حکومەتەوە پەسەند بکرێت.

دەشڵێت، عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئێستا ژمارەی هەژمارە بانکیەکان بۆ 23 ملیۆن زیادی کردووە.

ئاشکراشی کرد، ئێستا عێراق لەگەڵ نزیکەی 30 بانکی بیانی هاوکاری دەکات.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی شەست و چوار ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

سەڵاح

دەقی وتاری سەرۆک بارزانی له‌ کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین