zagros news agency

هیلال چاوەڕێی ئۆسێـمێـنە

 

ڕۆژنامەکان ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە یانەی ئەلهیلالی سعودی هێشتا چاوەڕێی (ڤیکتۆر ئۆسێـمـێـن)ی هێرشبەری یانەی ناپۆلیە تاکو ئەو یاریزانە ڕازی بکات پەیوەندی بە یانە شین پۆشەکەی سعودیاوە بکات و لەگەڵ هیلال درێژە بە کاروانی یاری کردنی بدات.

 

لە ڕابردوودا ئۆسێمێن چەند جار بۆندی یانەی هیلالی ڕەتکردۆتەوە چونکە یاریزانەکە نایەوێت لە خولەکانی ئەوروپا بێتە دەرەوە و هیلالیش دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ئەو یاریزانە ڕازی بکات بەرلەوەی کاتی ناو تۆمار کردنی یاریزانان بۆ مۆندیالی یانەکان کۆتایی بێت.

 

ئۆسێمێن وەرزی ڕابردوو ئاستێکی نموونەیی پێشکەش کرد لەگەڵ یانەی گەلەتەسەڕای و لەکۆی 41 یاری توانی 37 گۆڵ تۆمار بکات،کە ئەم ئامارەی ئۆسێمێن هیلالی تەواو حەوداڵ کردوە بۆ گواستنەوەی و هیلال بە یاریزانەکەی ڕاگەیاندوە هەر چەندی دەوێت ئێمە کێشەی مووچەمان نییە،بڵام یاریزانەکە تا ئێستا وەڵامی نەخێر بووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە گواستنەوەی بەرگریکارێک چێڵسی لە سزایەکی قورس ڕزگار دەکات

یاسین

راوێژكاری پێشووی مام جه‌لال بۆ زاگرۆس: من ئاگادارم دووپه‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی دهۆك له‌گه‌ڵ ئه‌و چونه‌ نه‌بوون بۆ لای سودانی

یاسین