zagros news agency

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق بەڕێوەچوو

 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق بەڕێوەچوو و له بەشێکی کۆبوونەوەکه باس له پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.

محەمەد ئەلحەسان نێردەی تایبەتی نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ عێراق گوتی: پێویسته پرسەکان له عێراق دەستوور یەکلایی بکاتەوه.

محەمەد ئەلحەسان دەڵێت: پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا پێویستییان به هاوبەشی و هەماهەنگیی زیاتره.

محەمەد ئەلحەسان رایگەیاند: حکوومەتی عێراق پابەنده به گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی له کەمپی هۆل و سەدان هەزار کەس لەناوخۆی عێراق ئاوارەن و سەد هەزار ئێزدی بەهۆی دۆخی ناوچەکانیان نەیانتوانیوه بگەڕێنەوه و حکوومەت دەبێت پلانێکی توکمه بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان دابنێت.

راشیگەیاند: وەک ئامادەکاری بۆ کۆتایی ئەرکی یونامی لە عێراق نووسینگەکانمان لە مووسڵ و کەرکوک داخست.

نوێنەری ئەمریکا له ئەنجومەنی ئاسایش گوتی: نیگەرانین له دەستوەردانی ئێران له عێراق.

نوێنەری دانیمارک: له رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پشتیوانی له عێراق دەکەین و پشتیوانی له گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین.

نوێنەری فەرەنسا: پشتیوانی له چاکسازییەکان له عێراق دەکەین و پێویسته کار بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بکرێت.

عەباس کازم، نوێنەری عێراق گوتی: پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتوگۆ و هاوکارییه و حکوومەتی عێراق و هەرێم پابەندن به چارەسەرکردنی کێشەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دراوەکان لە بازارەکانی کوردستان

یاسین

بەریتانیا ژمارەیەک ئێرانی دەستگیر کرد

سەڵاح

هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حوراس ئەلدین لە سوریا زیادی کردووە

سەڵاح