ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند: باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بەغدا ئامادەکاری دەکات باڵەخانەی باڵیۆزخانه چۆڵکردن بکات.
سەرچاوەکه دەڵێت: زیادبوونی مەترسییه ئەمنییەکان هۆکاری ئەم بڕیارەیه و باڵیۆزخانەکه به چەند قۆناغێک چۆل دەکرێت.
هەر لەمبارەیەوه گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزه چەکدارەکانی عێراق هەواڵەکەی رەتکردەوه.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزه چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە چۆلکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکەن، هیچ راستییەکی بۆی نییە.
رۆژنامەی واشنتن پۆستیش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوه و رایگەیاند، بەهۆی به بنبەست گەیشتنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بەغدا و چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەکه چۆل دەکرێت.

