zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت

 

 

لەئاکامی گرژییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی عیراق داخراو گەشتەکانی چوون و هاتن لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان ڕاگیران. ئەمەش گرفتێکی زۆری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبۆڵ دروستکرد کە بەشێوەی ترانزێت دەیانویست بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

هاوکات ژمارەیەک لەحاجیان کە سەفەری ماڵی خوایان کردبوو، لەڕێگەی گەڕانەوەیان لەفڕۆکەخانەی عەممان گیریان خواردووە.

 

حکومەتی هەرێم لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی خۆی، لە رێگەی پێکهێنانی لێژنەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ هاووڵاتیان و لایەنە فەرمییەکانی ئەو وڵاتانەی هاووڵاتیان تێیدا گیریان خواردووە لە پەیوەندیدایە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان، تا بتوانین بەزووترین کات هاووڵاتیانمان بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ بە هانای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بچێت لەکاتی بوونی هەر کێشەو گرفتێک. وەک چۆن لەسەردەمی پەتای کۆڕۆناو لەکاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان هەموو هەوڵێکیدا بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانمان.

 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان : هه‌میشه‌ پشتیوانی مافی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین

یاسین

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

سەڵاح

بنگەهێ چارەسەریا نەخۆشیێن شەکرێ و رژینا ل نەخۆشخانا ئازادی هاتە ڤەکرن

یاسین