zagros news agency

ئەمشەو کوڕە کوردێک لە MMA شەڕی مێژوو دەکات

ئەمشەو کاتژمێر حەوت بە کاتی هەرێمی کوردستان یاریزانی کورد (نامۆ فازڵ) لە ڕێکخراوی 971 دەچێتە نێو قەفەز و شەڕ بەرامبەر (یەعقوب سلێمانۆڤ)ی چیچانی دەکات،کە ئەمە دەبێتە یەکێک لە یاریە هەرە بڕ چێژەکانی ئەمساڵ و چاوەڕوان دەکرێت کوڕە کوردەکە بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

 

نامۆ پێش شەڕەکە وتبووی”ئەم شەڕە بۆ کورد بوونم دەکەم،دەمەوێت بە هەمووان بڵێم هێزی کورد چۆنە،دەمەوێت بە هەموو جیهان بڵێم ئێمەی کوردیش خاوەنی شەڕکەری گەورەین”
وە هاودەم لەگەڵ ئەو قسانە نامۆ داوای پشتگیری کردوە،کە تاکە کوردە لەو پاڵەوانەتیە بەشداری بکات و خەڵکی کوردستانیش پشتگیری خۆیان بۆ نامۆ دەربڕیوە.

 

نامۆ لە MMA هەشت یاری ئەنجامداوە و خاوەنی 7 بردنەوەیە،کە 3 دانەیان بە ناکئاوت کردن بووە و 3 دانەشیان بە تەسلیم کردن بووە،کە ئەو ڕیکۆردانەی نامۆ مەترسیداری نامۆ دەسەلمێنن بەرامبەر ڕکابەرەکانی و لەبەرامبەریشدا یەعقوبی ڕکابەری نامۆ خاوەنی 7 بردنەوەیە و هیچ دۆڕانێکی نییە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆک وەزیرانی سووریا باس لە کۆتا پەیوەندی نێوان خۆیی و ئەسەد دەکات

سەڵاح

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس یەکسانبوو و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین