ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێكی توندی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیل لە ڕژانی خوێنی ئەفسەرانی ئێرانی و دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتەكەیان دەستپێشخەری كردووە، بۆیە لێیان خۆشنابن و بە سەلامەتی لێی دەرناچن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی 6ی 2025، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێكی بۆ گەلی ئێران بڵاوی كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “ئیسڕائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد دەستپێشخەربوو لە ڕژانی خوێنی ئەفسەرانی خاکپارێزێ وڵات و دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتەکەمان.”
ڕاشیدەگەیەنێت: “ئێمە لە خوێنی شەهیدانمان خۆشنابین و بەهێزەوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و ژیان لە زایۆنییەکان تاڵ دەکەین.”
ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامەكەیدا، دەشڵێت: “ئەوان دەستیان وەشاند و جەنگیان دەست پێکرد، نابێ بە سەلامەتی لێی دەربچن.”

