zagros news agency

سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق: پێویستە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا چارەسەر بكرێت

 

سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رای دەگەیەنێت، پێویستە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێت.

لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ سەركۆماری عێراق، قازی جاسم ئەلعمێری، سەرۆكی دادگای فیدڕاڵیی عێراق باسی لە ڕۆڵگێڕانی دادگاكە بەپێی دەستوور و یاسا كردووە، بەو جۆرەی كە گەرەنتیی بەرژەوەندی و مافەكانی گەلی عێراق بكات و یەكڕیزیی نیشتمانی بەهێز بكات.

هەروەها لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گوتوویەتی: ”پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا بەرەو چارەسەر ببرێت.“

ئەمە لە كاتێكدایە كە چاوەڕوان دەكرێ سبەی دووشەممە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەو سكاڵایە یەكلا بكاتەوە كە بۆ دەركردنی فەرمانی وەلائی لەبارەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا دەکات

یاسین

پزشکیان: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شانگهای چوار کاتژمێر لەگەڵ پۆتین کۆبوومەوە

سەڵاح

گوتەبێژی حکومەت بەفەڕمی هۆکاری سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد

دڵشاد