ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە لەڕێگەی بەكارهێنانی چەكێكی نوێوە، هێزە دەریاییەكانی تا ئێست هەشت فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانییان بەردەواتەوە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتی: ”ئەو تەكنیكەی ئەو چەكە نوێیە كاری پێدەكات، پێی دەگوترێت (برووسكی خۆپارێزی) و سیستەمێكە یەكەمین جارە لە جەنگەكاندا بەكار دێت.“
رۆژنامەی (مەعاریف)یش لەمبارەیەوە نووسیویەتی: ”ئەم سیستەمە لەسەر چەند كەشتییەكی سەربازی بە مووشەكی (سار 6) جێگیر كراوە، زۆر بەوردی مامەڵە لەگەڵ چەندین جۆری هەڕەشە دەكات، نەخاسمە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی كرۆز و چەند جۆرێكی تر لە مووشەكەكان.

