zagros news agency

بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران، ئیسرائیل بۆ یەكەمین جار چەكێكی نوێ بەكار دەهێنێ

 

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە لەڕێگەی بەكارهێنانی چەكێكی نوێوە، هێزە دەریاییەكانی تا ئێست هەشت فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانییان بەردەواتەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتی: ”ئەو تەكنیكەی ئەو چەكە نوێیە كاری پێدەكات، پێی دەگوترێت (برووسكی خۆپارێزی) و سیستەمێكە یەكەمین جارە لە جەنگەكاندا بەكار دێت.“

رۆژنامەی (مەعاریف)یش لەمبارەیەوە نووسیویەتی: ”ئەم سیستەمە لەسەر چەند كەشتییەكی سەربازی بە مووشەكی (سار 6) جێگیر كراوە، زۆر بەوردی مامەڵە لەگەڵ چەندین جۆری هەڕەشە دەكات، نەخاسمە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی كرۆز و چەند جۆرێكی تر لە مووشەكەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پاریس یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی مارلین مۆنرۆ کرایەوە

ART

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسيی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

دڵشاد

تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی گیانله‌ده‌ستدانی خوێندكاره‌كانی كۆلێژێكی سه‌ربازیی عێراق ئاشكرا كرا

سەڵاح