zagros news agency

رێگەی بەحرکە – هەولێر بۆ ماوەی 15 رۆژ دادەخرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت؛ بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەکە، لە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەوە رێگەی بەحرکە – هەولێر بۆ ماوەی 15 رۆژ دادەخرێت.

رۆژی دووشەممە 16ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ “بەهۆی نۆژەنکردنەوە و کارکردن لە ڕێگەی هەولێر – بەحرکە ئەمڕۆ کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە ڕێگەکە لە بەرزەپردی شەقامی 120 مەتری بەئاراستەی بەحرکە دادەخرێت”.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە؛ “کارکردن لە رێگەکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە قۆناخی یەکەم، کارکردن لە سایدی هەولێر بەرەو بەحرکە تا سووڕانەوە یەکەمی بەحرکە دەبێت. دوای تەواوبوونی، قۆناخی دووەم لە سوڕانەوەی یەکەم تا پردی شەقامی 150 مەتری خێرا دەست پێ دەکات”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر پێشنیاز دەکات هاووڵاتییان لەماوەی داخرانی ئەو رێگەیە، چەند رێگەی جێگرەوی دیکە بەکاربهێنن کە بریتین لە: “رێگەی هەولێر شەقڵاوە لە شەقامی 150 مەتری، رێگەی کۆنی بەحرکە، رێگەی 150 مەتری- گەزنە بۆ بەحرکە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشنیازێکی پەسەند كرد

سەڵاح

ڕێباز حەملان: فشارێكی زۆر لە حكوومەتی عێراق دەكەین بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ بنێرێت

سەڵاح

پێشەوا هەورامانی: بە پێی یاسا دەبێ بودجەی هەرێمی کوردستان بەو جۆرەی دیاری کراوە بنێردرێت

یاسین