zagros news agency

کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان: گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل مەترسیدارن

 

فۆلکلەر تورک، کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبەرانبەر بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەربڕی و داوای لە هەردوولا کرد کۆتایی بە هێرشەکان بهێنن و ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بگرنەبەر.

کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکان لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا جێگەی نیگەرانییەکی قووڵە. منیش دەنگم دەخەمە پاڵ هەموو ئەو لایەنانەی داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکەن.”

فۆلکلەر تورک جەختیشی کردەوە پێویستە هەردوولا ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و گوتی: “داوا لە هەردوو لایەنی ململانێکە دەکەم بە تەواوەتی ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی پاراستنی خەڵکی سڤیل بگرن.”

ئەم لێدوانانەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە کاتێکدایە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، بەتایبەت دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و وەڵامدانەوە سەربازییەکەی ئێران لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

لە سەرەتای ساڵەوە ١٣٢ منداڵ لە سووریا کوژراون

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین