لهدرێژهى هێرشهكانى ئیسرائیل بۆ سهر ئێران، ئهمڕۆ (پێنجشەمە 19ى 6ى 2025) هێرش كرایه سهر هەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی ئاراك و نەتەنزی ئێران و لهلایهن هێزى ئاسمانى ئیسرائیلهوه، بۆردوومان كران.
دەمێك لەمەوبەری ئەمڕۆ پێنجشهممه، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، هەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی ئاراك و نەتەنزی ئێرانیان بۆردومان كرد.
سوپای ئیسرائیل لە رگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: ”فڕۆكە جەنگییەكانمان كارساخانەی ئەتۆمیی ئاراكیان بۆردومان كرد، كە فاكتەرێكی گرنگ و سەرەكیی لەخۆ گرتووە بۆ بەرهەمهێنانی پلۆتۆنیۆم، هاوزەمان فڕۆكەكانمان پێگەیەكیان لە دامەزراوەی نەتەنزی ئەتۆمییش بۆردومان كرد كە بۆ پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی بەكار دەهات و لەكاریان خست.“
سوپای ئیسرائیل روونیشی كردەوە كە شەوی رابورد بە 40 فڕۆكەی جەنگی دەیان پێگەی سەربازی و ئەمنی و ئەتۆمییان بەئامانج گرتووە.

