ئەمڕۆ لە سنووری گوندی مشار لە باکووری رۆژئاوای قەزای مەخموور، درۆنێک کەوتە خوارەوە.
بهرپرسێكی حزبی ناوچهكه وتی، لەو سنوورە پێشمەرگەمان هەیە و لە رووداوەکە ئاگاداریان کردینەوە. درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە و تێكشکاوە، بێ ئەوەی بتەقێتەوە.
وتیشی، درۆنەکە زیانی نەبووە، گومان دەکەین درۆنی ئێرانی بێت. هێزە عێراقییەکانمان لێ ئاگادار کردوونەتەوە و چوون بۆ هەڵگرتنەوەی.
بەپێی نووسینی سەر درۆنەکە بێت کە لە مەخموور کەوتووەتە خوارەوە، ئێرانییە.
rudaw

