ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2025، بەرپرسێکی ئەمەریکی دوای ئەوەی واشنتن هێرشی کردە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کارمەندی زیاتری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا عێراقیان بەجێهێشت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ کەمکردنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانە بەهۆی گرژیی ناوچەکە.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکان، لە ڕۆژانی 21 و 22ی حوزەیران کارمەندانی دیکە عێراقیان بەجێهێشتووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆیشتنی کارمەندانی باڵیۆزخانە درێژەپێدەری ئەو پرۆسەیە بوو کە لە هەفتەی ڕابردوو دەستی پێ کرد، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و سەلامەتی کارمەندانە، بەڵام باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان لە کارکردندا بەردەوامن.

