zagros news agency

دوو کۆمپانیا راسپێردراون گەنمی جووتیارانی هه‌رێم وەربگرن

 

بەغدا بەھۆی ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەیەکی کەمی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو گەنمەی زیاد دەبێت ڕێژەکەی ھەر چەند بێت ھەمووی لە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند :” ساڵانە حکومەتی عێراق ڕێژەیەکی کەمی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و بەرھەمی گەنمی ھەرێمی کوردستانیش بەھۆی گرینگی دانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ زۆر زیادی کردووە، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام ھەوڵدەدات بۆ ئەوەی بەرھەمی گەنمی جووتیاران ساخبێتەوە.

دەشڵێ:” ئەمساڵیش بڕیاری داوە ھەرچی گەنمی جووتیاران ھەیە ئه‌وه‌ی بەغدا وەریناگرێ لە ڕێگەی ھەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو بەنرخێکی گونجاو وەریبگرێت، بەڵام گەنمی باش وەردەگرن ئەوەی بتواندرێت سوودی لێ وەربگیرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

Windows کۆتای بە تایبەتمەندیەکی تایبەتی خۆی دەهێنێت

یاسین

روونکردنەوەیەک لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور

یاسین

سوودانی و ئەردۆغان به تەلەفۆن دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان باس کرد

یاسین