بەشی چاودێری بومەلەرزەزانی دەستەی گشتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا سێ بوومەلەرزە لە ناوچەکانی سنوورییەکانی عێراق تۆمارکراون.
راشیگەیاند، “بومەلەرزەکان لەنێوان دوو ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا و نزیک سنووری عێراق و تورکیا و یەکێکیان لە ناوچەکانی ناو خاکی ئێران لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە روویدا.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەهێزی بوومەلەرزەکان لە نێوان 2.4 بۆ 2.7 بووە لەسەر پێوەری رێختەر، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی هەبێت.”
بەشی چاودێری بومەلەرزە پشتڕاستی کردەوە کە بەردەوامن لە چاودێریکردنی چالاکییە بومەلەرزەییەکان لە ناوچەکەدا و داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ئەو راپۆرتە فەرمیانە بن کە لەلایەن دەستەکەوی دەرکراون سەبارەت بە هەر ئەگەری هەر پێشهاتێک.

