zagros news agency

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: حکوومەت پابەند نەبووە بە رێنماییەکانی یاسای بودجە

 

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، مستەفا ئەلگەرعاوی، دەڵێت، حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی سوودانی پابەند نەبووە بە رێنماییەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی، ئەمەش بەهۆی بڕگەی پابەندکەرەوە لە بودجەدا کە بریتین لە زیادکردنی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە و حیسابکردنی بڕوانامە و گواستنەوەی فەرمانبەران، خستوویەتیە دۆخێکی سەختەوە.

 

مستەفا ئەلگەرعاوی بە شەفەق نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی لە سەرەتای ساڵی داراییدا رێنمایی داوە بۆ راگرتنی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە تا ئەو کاتەی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ پەسەند دەکرێت، له کاتێکدا ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خشتەکانی بودجه بە پەرلەمان دواکەوتبوو، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاساکەیه.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پاداشت و پلەبەرزکردنەوە یەکێکە لە ئەرکە یاساییەکانی حکومەت، بەڵام پێویسته وەزارەتی دارایی گشتاندنەکەی پێشوو سەبارەت بە راگرتن و نەبەستنەوەی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە لە خشتەی بودجە هەڵوەشێنێتەوه و ئەمە کاریگەری لەسەر خەزێنەی دەوڵەت نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەفتەی داهاتوو نۆیەمین ساڵەی كەمپینی هەفتەی سەلامەتیی دەرمان بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. جەنگی هۆڵەندا و فەرەنسا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین