ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌كات بۆ جیهان و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات به‌غدا بیانو ده‌دۆزێته‌وه.
له‌باره‌ی هاتنی شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق بۆ كوردستان له‌سه‌ر پرسی مووچه و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، كه دوو رۆژه له شاری هه‌ولێرن، ئامانج مه‌حموود، ئه‌ندامی لێژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس ئه‌مرۆ 28ی6ی2025 گوتی: “شانده‌كه له ئاستێكی باڵا هاتوون بۆ چاره‌سه‌ری پرسی مووچه و نه‌وت چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی نه‌وت به‌م رۆژه گه‌یشت، یه‌كێك له‌وانه ئه‌و گروپ لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بوو له بڕینی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌غداوه ئه‌وان هۆكاربوون، بابه‌تی دووه‌م ته‌كنیكی بوو، به‌تایبه‌ت له هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، نرخی ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان به 16 دۆلار خه‌مڵێنرا كه ئه‌و كات زۆربه‌ی كۆمپانیاكان سه‌ره‌تا پێی رازی نه‌بوون له كوردستان، دواتر پێی رازی بوون، به‌ڵام داوای گه‌ره‌نتیان ده‌كرد، هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ی نه‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن لای حكوومه‌تی عێراق بوو كه پێی وابوو ده‌بوو هه‌موو داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بگه‌رێته‌وه بۆ سۆمۆ له‌وێوه دابه‌ش بكرێت، له‌كاتێكدا ئێمه پێمان وایه ئه‌و هه‌موو داهاته بگه‌رێته‌وه بۆ ده‌ست حكوومه‌تی عێراق، گه‌ره‌نتی چییه ئه‌و داهاته‌ی خۆمان بده‌نه‌وه؟ و نه‌یكه‌نه چه‌كێكی سیاسی به‌ده‌ستیانه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پرسی مووچه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان چونكه حكوومه‌تی عێراق بیانو ده‌دۆرزیته‌وه بۆ مووچه ده‌ڵین: داهاتی نه‌وت و ناوخۆ راده‌ست ناكرێت، بۆیه موچه نانێرێت، بۆیه ئه‌م شانده هاتوون چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ ئه‌م پرسه بدۆزنه‌وه كه یه‌كێك له داهاته سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان نه‌وته. ئه‌گه‌ر نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه بیانوی به‌غدا نامێنێت داهاتی نه‌وت بگاته ده‌ستی ئه‌وان ناچارن ده‌بێت مووچه‌بنێرن و ئیتر ناتوانن بیانو بدۆزنه‌وه.

