zagros news agency

سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دەبێت

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 15ـی نیسانی داهاتوو سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، جۆو بایدن و سوودانی تاوتوێی پابەندبوونی هاوبەشی هەردوو وڵات بۆ نەهێشتنی داعش بەتەواوەتی و پەرەپێدانی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی ئەو ڕێکخراوە دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا باس لە “چاکسازییە داراییە بەردەوامەکانی عێراق دەکەن بۆ پێشخستنی گەشەی ئابووری و پێشکەوتن بەرەو سەربەخۆیی وزەی عێراق”.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس کرد، کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە بوو.
ئەمەریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام بە گرنگییەوە سەیری پێگەی هەرێمی کوردستان دەکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەکەش. سەرکردەکانی ئەمەریکا هەمیشە بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی کوردستان دەکەن و بە هاوبەش و هاوپەیمانێکی ستراتیژی وڵاتەکەیان دەزانن، لە چەندین پرسیشدا پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.

س/شەرقولئەوسەت
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور دەكات

یاسین

فوئاد حوسێن بۆ هاوتا سعوودییەکەی: مەترسی خستنە سەر گەرووی هورمز هەڕەشەیە بۆ سەر ئابووری جیهان

سەڵاح

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ یه‌كێك له‌ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا 21 ملیار دینار گه‌نده‌ڵی كردووه‌

سەڵاح