zagros news agency

ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێ

 

بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كردەوە.

لە دوێنێ دووشەممەوە 30/6/2025، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ڕووی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە 1/7/2025، بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ، ئاسمان خۆڵاوی دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەرىی خۆڵبارین لەسەر ناوچەکەمان کەمتر دەبێتەوە.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە 2/7/2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە هەندێك ناوچەدا

هەواڵی پەیوەندیدار

لە نێجیریا ئاهەنگی هاوسەرگیریی بە کۆمەڵ بۆ ١٥٠٠ هاوسەر بەڕێوەچوو

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

یاسین

ترەمپ: مادۆرۆ و خێزانەکەی دەستگیرکران

سەڵاح