zagros news agency

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن هاوتا ئێرانییه‌كه‌یه‌وه‌ پێ گه‌یشت

 

 

باڵوێزی ئێران له‌ عێراق نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گه‌یاند به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.

فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی له‌لایه‌ن عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێ گه‌یشت كه‌ تێیدا باس له‌ پێشهاته‌ سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

محه‌مه‌د كازم ئالسادق باڵوێزی ئێران له‌ عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ بووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرا و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ كه‌ جێی بایه‌خی هه‌ردوولان خرایه‌ به‌رباس.

به‌ڵام هێشتا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق نێردراوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەشتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کونسولخانه‌ی ڕووسیای كرد

سەڵاح

سیستەمێکی نوێی ئاگرکوژێنەوە بۆ بازاڕی قەیسەریی دادەنرێت

سەڵاح