zagros news agency

لەنەجەف تووشبووێکی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

 

سەرچاوەیەکی تەندروستیی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، حاڵەتێکی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا.

سێشەممە، 1ـ7-2025، سەرچاوە تەندروستییەکەی نەجەف بە میدیاکانی ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند، “ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئافرەتێکی تەمەن شەستەکان لە نەخۆشخانەیەکی شاری نەجەف بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.”

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، “ئافرەتەکە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ڕادەستکردنی تەرمەکەی بە خێزانەکەی.”

گوتیشی: “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی یەکێک لە پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست بووە و دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە تووشی نەخۆشییەکە بووە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.”

هاوکات دوێنێ دووشەممە، 30-6-2025، باس لەوە کرا تووشبووێکی دیکە بەتای خوێنبەربوون لە پارێزگای میسان بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانی لەدەستدا، بەڵام دواتر تەندروستیی میسان ڕونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتبوو، تاوەکوو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە ئەو نەخۆشە بەهۆی تایخوێنبەربوون گیانی لەدەستدا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانی پلە بەرزکردنەوە بۆ ٥۱٨ ئەفسەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەرچوو

گوران

وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى قوتابیانی پارالێل و ئێواران دەردەکات

سەڵاح

ژمارەی قوربانیانی دوو بوومەلەرزەکەی ڤه‌نیزوێلا ١٤٠٠ کەسی تێپەڕاند

سەڵاح