zagros news agency

سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی شانەیەکی سەر بە ئێرانی لە باشووری سووریا ڕاگەیاند

ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند هێزەکانیان لە باشووری سووریا شانەیەکی چەکدارییان دەستگیر کردووە کە لە لایەن ئێرانەوە ئاراستە کراوە.
ئەدرەعی لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، هێزەکانی لیوای ٤٧٤ی سەر بە فیرقەی ٢١٠ی سوپای ئیسرائیلی، لە هەردوو ناوچەی “ئوم ئەلوقس” و “عەین ئەلبەسەلی” لە باشووری سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجام داوە.
بە گوێرەی گوتەکانی ئەدرەعی، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاریی لێکۆڵەرە مەیدانییەکانی یەکەی ٥٠٤ ئەنجام دراوە و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری بووە کە لە ماوەی حەفتەکانی ڕابردوودا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا بەدەست هاتوون.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێک چەک و نارنجۆکی دەستیدا گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادبوونی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ئەورووپا؛ مافیا مێرمنداڵان ڕادەکێشێت

سەڵاح

‎پاکستان: رێکەوتنی ئەمریکا و ئێران پەیامی دڵنیایە بۆ بازارە جیهانیەکان

گوران

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

یاسین