zagros news agency

ئیلۆن ماسك پارتی “ئەمریكا” دادەمەزرێنێت

 

ملیاردێری ئەمریكی، ئیلۆن ماسك، ئەمڕۆ شەممە 5ی 7ی 2025، دامەزراندنی پارتێكی سیاسیی بە ناوی “ئەمریكا” ڕاگەیاند.

ماسك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پرسیاری ئەوەی لە شوێنکەوتووانی کردبوو: ئایا پێویستە پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دابمەزرێت؟

ناوبراو ڕایگەیاندووە یەك لەسەر دووی زیاتری خەڵك دەیانەوێ پارتێكی نوێی سیاسی دامەزرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەمڕۆ پارتی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی ئازادیتان دامەزرا.

لە پۆستێکی پێشوودا، ماسک دووپاتی کردەوە کە یەکێک لە ڕێگاکانی جێبەجێکردنی پلانەکەی بۆ دروستکردنی حزبەكەی بە ناوی “پارتی ئەمریکا” بریتییە لە سەرنجێكی ورد لەسەر تەنها دوو یان سێ کورسیی ئەنجوومەنی پیران و هەشت بۆ دە ناوچەی کۆنگرێس لە ئەنجومەنی نوێنەران.

لە پۆستێکی دیکەدا کە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا، ماسک پرسیاری لە شوێنکەوتوانی خۆی لەسەر ئێکس کرد سەبارەت بە بۆچوونیان سەبارەت بە بیرۆکەی دامەزراندنی لایەنی سێیەم بە ناوی “پارتی ئەمریکا” بۆ کێبڕکێ لەگەڵ پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان.

ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەی کە لەلایەن ماسکەوە ئەنجام دراوە دەریخستووە کە لەسەدا 65ی بەشداربوان کە یەکسانە بە نزیکەی یەک ملیۆن و 250 هەزار کەس، دەنگیان بە “بەڵێ” داوە.

ئەم گۆڕانكارییە لەدوای ئەوە دێت كە ماسك پەیوەندییەكانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەرەو گرژی چوو و لێك دوور كەوتنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوە له بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئەردۆغان: پەکەکە لە وەرگرتنی پێشوانیی نێودەوڵەتی بە ئەنجام نەگەیشتووە

یاسین