zagros news agency

كابینەی نۆیەم بەبێ جیاوازی چەندان پڕۆژەی بۆ باشتركردنی ژێرخانی ئاو جێبەجێ كردووە

 

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی ژێرخانی ئاو، چەندان پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ كراون. هەندێكی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردندان كە گەورەترین و گرنگترینیان پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێرە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار، کە ڕۆژانە 480 هەزار مەترسێجا ئاو بۆ شاری هەولێر دابین دەکات. هەروەها پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار، کە ڕۆژانە 60 هەزار مەترسێجا ئاو دابین دەکات.

لەپاڵ ئەمانەدا، پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی 190 ملیار دینار و پڕۆژەی ئاوی پیرمام و دەوروبەری بە 35 ملیار دینار.

پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ/ دهۆک بە گوژمەی 50 ملیار دینار، لەو پڕۆژانەن کە جێبەجێ دەکرێن، لەگەڵ پڕۆژەی گەیاندن و دانانی تۆڕی ئاو بۆ 51 گوندی دەڤەری بارزان بە گوژمەی 30.1 ملیار دینار، هەروەها پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی 41.1 ملیار دینار، پڕۆژەی ئاوی ڕانیە – چوارقوڕنە- حاجیاوا بە گوژمەی 36.7 ملیار دینار و پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی 19.7 ملیۆن دۆلار کە لەتوانایدایە ئاوی پاک بۆ 12 هەزار هاوبەش دابین دەکات.

ئەم پڕۆژانە نەک تەنها بۆ زیادکردنی بڕی ئاوی خواردنەوەن، بەڵکوو بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ئاو و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و نەهێشتنی کێشەی کەمئاوین بەپێی ستانداردە جیهانییەکان لە هەرێمی کوردستان. ئەمەش نیشانەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمە بە پرسی ئاو و ژیانی هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە پاسپۆڕتی هەولێرەوە

یاسین

سامسۆنگ یەکەمین ڕوونمای OLED نمایش کرد

یاسین

ڕاگەیاندراوێك لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

یاسین