حكوومه‌تی ئێران ئامارێكی نوێ كوژراوانی ئاشكرا كرد كه له شه‌ڕی 12 رۆژیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هه‌زار و 60 كه‌س كوژراون.
سه‌عید هادی، سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان و جه‌نگاوه‌ره دێریینه‌كانی ئێران له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوانی ئێرانی له شه‌ڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 60 كه‌س.
له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئێران رۆژ له دوای ڕۆژ قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا ده‌كات و تا ئه‌مڕۆ كوژرانی هاووڵاتیانی و فه‌رمانده‌كانی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
گرووپی چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌یان له واشنتۆنه ئامارێكی كوژراوانی ئێرانییه‌كان به‌هۆی ھێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ئێران له ماوه‌ی رۆژانی جه‌نگه‌كه‌دا ئاشكرا كرد كه هه‌زار و 90 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و 475 كه‌سی تریش بریندار بوون.

