zagros news agency

یۆنان؛ زیاتر لە ٥٠٠ کۆچبەر لە نزیک دوورگەی گاڤدۆس ڕزگار کران

 

بەرپرسانی یۆنانی٩ی تەممووزی ٢٠٢٥, ڕایانگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاریی وڵاتەکەیان زیاتر لە ٥٠٠ کۆچبەریان لەسەر بەلەمێکی ڕاوەماسی ڕزگار کردووە، کە لە باشووری دوورگەی گاڤدۆس لە باشووری یۆنان گیریان خواردبوو.
بەپێی ڕۆژنامەی “ئەکاسیمرینی”ی یۆنانی، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی ڕزگارکردن، سەر بە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەرەکان دەست پێ کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەشتییەکی پشکنینی دەریایی، کەشتییەکی بازرگانی بە ئاڵای باهاما، دوو فڕۆکەی سەر بە ئاژانسی پاراستنی سنووری یەکێتیی ئەورووپا (فرۆنتێکس) و چوار کەشتیی دیکە بەشدار بوون.
کۆچبەرە ڕزگارکراوەکان بە سەلامەتی گواستراونەتەوە بۆ بەندەری سفاکیا لە دوورگەی کریت.
بەرپرسانی یۆنانی ئاماژەیان بەوەش داوە، بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی شەپۆلی کۆچ لە لیبیاوە، لە ماوەی نێوان ڕۆژی هەینی تا سێشەممە، نزیکەی ٢٠٠٠ کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کریت و گاڤدۆس.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی عەبدوڵلا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری دەکات

یاسین

هۆکاری ئاگرەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاشکرا کرا

سەڵاح

ئیسرائیل پلانی زیارەتکردنی جووەکان بۆ مزگەوتی ئەقسای پەسەند کرد

یاسین