zagros news agency

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: پێویستە وڵاتانی زیاتر بریندارانی غەززە وەربگرن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە وڵاتانی دیکە کرد، هاوشێوەی ئوردن بریندارە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە وەربگرن. تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسیۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکە، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی: “زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە پێویستیان بە خزمەتگوزاریی پزیشکی هەیە.”
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، ژیانی ئەم نەخۆشانە بەندە بەوەی وڵاتانی زیاتر شوێنپێی ئوردن هەڵبگرن. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ڕابردوو توانیویەتی ٣٥ نەخۆش لە کەرتی غەززە بهێنێتە دەرەوە، کە زۆربەیان منداڵ بوون و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیاندا غەززەیان جێهێشتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم دامەزراوەیەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، سیستەمی تەندروستی لە کەرتی غەززە چیتر کارایی نەماوە. ئەم دۆخە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و هەروەها کەمیی بەربڵاوی دەرمان، خۆراک، ئاو و سووتەمەنییەوە دروست بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر داوای واشنتن؛ بڵاوکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکان لەسەر ئێران ڕاگیرا

دڵشاد

هەزاران کەس لە ئەورووپا بۆ پشگیریی کوردانی سووریا خۆپێشاندانیان کرد

یاسین

ئێران بیر لە گواستنەوەی پایتەخت لە تارانەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەکاتەوە

یاسین