zagros news agency

15 تەرمی سووتاوی ئاگرەکەی کوت ڕادەستی خێزانەکانیان دەکرێنەوە

 

بەشی پزیشکی دادی لە نەخۆشخانەی زەهرا لە کوت، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـ7-2025، تەرمە سووتاوەکانی ڕادەستی خێزانەکانیان کردەوە، ئەمەش دوای پشکنینی ‘دی ئێن ئەی’یان بۆ کراوە و ناسراونەتەوە.

پزیشکی دادوەری ناسنامەی تەرمی 15 کەسی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هایپەرمارکێتی کوت گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پشکنینی ‘دی ئێن ئەی’ بۆ ئەو 15 تەرمە نەناسراوە کردووە، لە ئەنجامدا ناوی ئەو کەسانە دەرکەوتووە کە بەهۆی ئاگرەکەوە شێوەیان نەناسراوەتەوە و شێواو بووە.

پێنجشەممە 17ـی تەممووز، لە هایپەرمارکێتێکی شاری کوت کە ماوەی هەفتەیەک بوو کرابوویەوە، ئاگر کەوتەوە و نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەستدا کە ئافرەت و پیاو و منداڵی تێدابوو.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، “بەهۆی ئاگری هایپەرمارکێتەکەی کوت 61 کەس گیانیان لەدەستداوە و کە 14 تەرم نەناسراونەتەوە.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەک: پارەی موچە بۆ هەولێر گوازرایەوە

یاسین

ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و تۆم باڕاک

یاسین

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاماری نوێی دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە

سەڵاح