هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێری كرد و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێریش ده‌ڵێ، شانازی دەکەین بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاریكردن له كلتووری كوردستان.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا هاتووه، ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانه‌ی ئەمریکا، سەردانی قەڵای هەولێری کرد بۆ بینینی بەرەوپێشچوونی پڕۆژە نۆژەنکردنەوه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر کە خۆی یارمەتیدەربوو لە دەستپێکردنیان، کاتێک له ساڵی 2018 کونسوڵی گشتیی بوو لە هەولێر.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، شانازی دەکەین بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە مێژوو و کلتوری دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان و هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ جیهاندا.

