پرۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر كۆیه به‌یه‌كێك له گرنگترین پرۆژه ستراتیژیه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به ستافێكی هه‌زار كه‌سییه‌وه به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت.
پرۆژه‌كه به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، بەگوژمەى 560 ملیار دینار بەردی بناغەی دانرا، ڕۆژانە ستافێکی ( 1 هەزار و 500 ) کەسی، بۆ ماوەى 10 کاتژمێر کاری تێداده‌كه‌ن كاركردن تێدا زۆر خێرا رۆژانه 10 كاتژمێر به‌رده‌وامی كاری تێدا ده‌كرێت، قۆناغی یه‌كه‌می ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر باخچه‌ى ئاژه‌ڵان ته‌واو بووه‌و به‌م نزیكانه ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت، بە تەواوبوونی ماوەی نێوان ئەو دوو شارە لە کاتژمێرێکەوە بۆ كەمتر لە نیو کاتژمێر كەم دەبێتەوە.
له ئێستادا كاركردن لە پڕۆژەکە گه‌یشتۆته 20 كیلۆمه‌تر، پرۆژه‌كه له قۆناغی برین و پركردنه‌وه و خۆڵكاریه و پتر له 300 ئامێر كار ده‌كه‌ن له‌و پرۆژه‌یەدا. زیاتر له ( یه‌ك ملیۆن مه‌تر سێجا ) كاری برین و ( یه‌ك ملیۆن ) كاری پركردنه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه.

