zagros news agency

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر دواین گۆڕانكاری له‌قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌خاته‌روو

 

قه‌ڵای هه‌ولێر گۆڕانكاری زۆری تێدا كراوه‌ و ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ به‌رووی گه‌شتیاران و پرۆژه‌كه‌ بۆ كوردستان له‌رووی گه‌شتیاریه‌وه‌ گرنگ ده‌بێت كه‌ به‌پێی پلانه‌كه‌ سەرجەم کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامە سەرەکییەکان، سیستەمی ڕووناکی خانووەکانی دەرەوە، حەمام و مزگەوتی مێژوویی قەڵای هەولێر تەواو بوون

نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە و کارەکانی بەرەو کۆتایی دەچێت و وا چاوەڕوان دەکرێت بە تەواو بوونی پرۆژەکە، قەڵاکە ببێتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاریی ناوچەکە.

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس، ڕێڕەوی سەرەکیی قەڵا، کە دەکەوێتە بەرامبەر بازاڕی قەیسەری، لە قیرەوە دەگۆڕدرێت و بە بەردی تایبەت دادەپۆشرێت، هاوشێوەی شەقامەکانی ناوەوەی قەڵا. هەروەها دەرگای پشتەوەی قەڵا کە ناسراوە بە ‘دەرگای دادگەی کۆن’، خاڵی پشکنینی بۆ نوێ دەکرێتەوە و دەرگای کارەبایی بۆ دادەنرێت”.

هاوكات کاریان لەسەر خاڵی سەلامەتی کردووە و دەرگا و پەنجەرەی نوێ بۆ کۆڵان و خانووەکانی قەڵا دروست کراون، ئەمەش بۆ پاراستنی سەلامەتیی ئەو گەشتیار و سەردانیکەرانەیە کە ڕوو لە قەڵا دەکەن و هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ کارکردن لەسەر ئامادەکردنی قەڵا بۆ کردنەوەی بە ڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا، هەروەها لە ئایندەیەکی نزیکیشدا رێژەی سەوزایی بۆ ناوەوەی قەلا زیاد دەکرێت و مۆزەخانەیەکی بچووکی تایبەت بەو کەلوپەل و پارچە شوێنەوارییانەی لە قەڵادا دۆزراونەتەوە، دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

سەڵاح

بە هۆى جێبەجێکردنی یاساى جەعفەرى 800 دایکی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکەن

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ سی و هەشت ساڵەی کارەساتی ئەنفال

دڵشاد