دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ھەموو ئەو ھەواڵانەی کە گوایە سەرۆکی ئەنجومەن لێدوانی داوە دەربارەی ئەو ھاوکاری و دەستی یارمەتی یە کە خەڵکی کوردستان دەنێرن بۆ خەڵک لەکەرتی غزە
١. سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کەسایەتێکی ئیعتباریە و نوێنەرایەتی دەسەلاتی یاسادانان و چاودێری دەکات لە سنوری پارێزگای ھەولێر ھەرگێز دەسەتەواژی (وتەبێژ ) بەکارناھێنڕی و لێدوانی بە ناوی وتەبێژ نەدواە
٢. ئێمە بە توندی و بەکجاری ئەو ھەواڵ و ھەڵبستانە رەتدەکەینەوە سەرۆکی ئەنجومەن بە ھێچ شێوەیەکی لێدوانی وای نەدواوە. بەڵکو ئەو بە کرداری پشتیوانی و ھەڵویستی خۆی بۆکاری خیرخوازی دەربڕیوە و بەم کارەش ناسراوە.ھەموو ئەو کارانە بەرز.دەنرخینی دەربارەی ئەوە ھەوال و دەستی یارمەتیەیانەی درێژ دەکرێت بۆ خەڵکانی.لێقەوماو .
٣. جەخت دەکەینەوە ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رێز و پێزاننی تەواومان ھەیە بۆ ھەر کارێکی خێرخواڕی و دەست ھاوکاری بۆ ھەر نەتەوە میللەتێکی لە ھەر شوێنێکی جیھان .
حاتم عزیز گەردی
ب.ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا

١٧⁄٧⁄٢٠١٥

