zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 7/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا کرا.

شاندەکە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاریکردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی راگه‌یندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

یاسین

دۆناڕۆما کەوتۆتە بەردەم ڕێگەیەکی نادیار

یاسین

ئیسرائیل: دووهەزار و 500 هێرشمان کردووەتە سەر حزبوڵڵای لوبنانی

سەڵاح