نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ بەیانییەکەی هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک بەرزبونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 69 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژی ڕابردو کە بە 68 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا نرخەکەی بەرز بوەتەوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 66 دۆلار و 63 سەنت مامەڵيی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی ڕابردو، کە بە 65 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا، رخەکەی بەرز بوەتەوە.

