ئەمڕۆ سێشەممە 7/29 , مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( یوونامی UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا .
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر ڕێزگرتن و گەرەنتیکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و وەک قەوارەیەکی دەستووریی و فیدراڵی. هەروەها کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستیانە بۆ سەر ژێزخانی وزەی هەرێم و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەواڵی داهاتوو

