zagros news agency

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت تاوتوێ دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن كۆ دەبێتەوە و سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.

لە بڕگەی یەكەمدا بەدواداچوون بۆ دواهەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2025 دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی دوابڕیاری هاوبەشی حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ دەکرێ.

لە بڕگەی سێیەمدا چەند پێشنیارێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و شایستە داراییەکانیان، گفتوگۆ دەکرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتانیاهو: بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی هێرشکردنە سەر رەفەح له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

سام ئاڵتمان: ژیریی دەستکرد نەبووەتە هۆی بێکاری لە جیهاندا

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە ئاسانکاری بۆ ڕاهێنانی بەشێک لە مامۆستایان دەکات

سەڵاح