zagros news agency

دوو بەرپرسی باڵای ئۆکرانیا بەهۆی گەندەڵی لە کڕینی درۆندا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بڕیارێکی واژۆکرد کە دوو بەرپرسی باڵای ناوچەکە بەهۆی گەندەڵی لە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە کارەکانیان دوورخستەوە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوکراونەتەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بڕیارێکی واژۆکردووە، کە هەریەک لە سێرگی گایدای بەرپرسی کارگێڕی ناوچەی موکاچێڤۆ و ئەندری یورچینکۆ بەرپرسی ئیدارەی سەربازی شاری ڕوبیجانسکی لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.
هاوکات نووسینگەی نیشتمانی دژە گەندەڵی ئۆکرانیا، دەستگیرکردنی ئەلێکسی کوزنتسۆڤ، ئەندامی پەرلەمانی پارتی خزمەتکاری گەلی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵیەک کە لە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی جەنگی ئەلیکترۆنی بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیادا کراوە، دۆسیەکە سەرۆکی بەشە سەربازییە ناوخۆییەکان و چەند کارمەندێکی سەربازیش دەگرێتەوە.
لە 26ـی حوزەیران، ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی کۆمەڵایەتی SOCIS ئەنجامدرا، کە بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، 48.5%ی هاووڵاتیانی ئۆکرانیا پێیان وایە ئاستی گەندەڵی بەرزبووەتەوە و زۆرترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی ئەو وڵاتە هەیە، هەروەها لە 65%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە هۆی سەرەکی گەندەڵی بودجە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیایە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە لە دوورگەی ڤالام بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: “دامەزراوەی نیشتمانی دژە گەندەڵی کیێڤ، لە ساڵی 2015ەوە دامەزراوە، ئەمڕۆش لە ساڵی 2025 داین، تاوەکوو ئێستاش گەندەڵی لە ئۆکرانیادا بەربڵاوە، بەڵێ، گەندەڵی لەوێ بەربڵاوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، سوودی ئەم ئۆرگانە چییە؟ وەڵامەکە ئەوەیە، هیچ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای ره‌خنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌وروپا، فەڕەنسا میوانداری گفتوگۆکانی كیشوه‌ره‌ لەسەر ئۆکرانیا دەکات

سەڵاح

چەند پەیامێکی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح