zagros news agency

بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند

 

سێشەممە، 5-8-2025 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلەی ڕێختەر لە ناوچەی  ‘زهکلوت’ـی سەر بە پارێزگای کرمان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئاماژە بە زیانی گیانی نەکراوە.

ناوەندی بومەلەرزەزانی سەربە پەیمانگای جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 8:36 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بە قوڵایی 28 کیلۆمەتر لە ژێر زەوی ڕوویداوە.

بەرپرسانی ناوخۆیی ڕایانگەیاندووە، دانیشتوانی نزیک ناوچەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ، لە هەمان کاتدا تیمەکانی فریاکەوتن دەستیان بە هەڵسەنگاندنی مەیدانی کردووە، بۆ ئەوەی زیانە ئەگەرییەکانی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون بکەن.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر بوومەلەرزە لە ئێران ڕوودەدات، کە هەندێکیان کارەساتی مرۆیی گەورەیان لێکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ دیوانیه‌ هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر باره‌گای حزبوڵای عێراقی

سەڵاح

‎هۆشیار زێباری لەباره‌ی ناڕەزایەتییەکان له‌ ئێران و دۆخی ڤەنزوێلا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئەوەی دێت گەورەترە

گوران

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح