به گوێرەی زانیارییەکان، له کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به ئەرێنی باس له بابەتەکانی داهاتی ناوخۆ و نەوتی هەرێم کراوه.
سەرچاوەیەکی ناو کۆبوونەوەکه رایگەیاندووه که وەزیری نەوتی عێراق له کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گوتوویەتی ئێستا بەرهەمی نەوتی هەرێم گەیشتووەته رۆژانه 130 هەزار بەرمیل و وەزیری نەوت پێیباشبووه ئەو بڕه نەوتەی هەرێم بەرهەمی دێنێت، وەبگیرێت بۆ بەبازاڕکردن.
سەرچاوەکه گوتوویەتی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووه راپۆرتی لیژنەکان ئاماده نەبووه و وەزیره کوردەکان گوتوویانه پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم پێویسته به کاتی زیاتره، بۆیه سوودانیش هەفتەیەکی دیکه مۆڵەته به لیژنەکان داوه راپۆرتەکه ئاماده بکەن.

