ناوەندی توێژینەوەی جیۆفیزیکیی سەر بە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، ڕایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بهپێیوهرى ڕێختهر، لە هەرێمەکە تۆمار کرا.
بەپێی زانیارییەکانی زانایانی بواری بومەلەرزە، ناوەندی بومەلەرزەکە لە قووڵایی 82.3 کیلۆمەتر و بە دووری 342 کیلۆمەتر لە شاری پێترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هەستپێکردنی لەلایەن دانیشتوانەوە نەگەیشتووە.
پێشتر، دانیلا چیبرۆڤ، بەڕێوەبەری لقەکە، بە ئاژانسی “نۆڤۆستی” ڕاگەیاندبوو کە وریا بن لە ئەگەری ڕوودانی پاشەلەرزەی بەهێز بەڵام وێرانکەر دوای ئەو بومەلەرزە بەهێزەی کە هەفتەیەک لەمەوبەر کامچاتکای هەژاند.
لە 30ی تەمموزی ڕابردوودا، بەهێزترین بومەلەرزە لە ساڵی 1952ەوە بە گوڕی 8.8 پلە لە کامچاتکا ڕوویدا.

