وەزارەتی پەروەردە لە ئاگادارینامەیەکدا دەڵێت:
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ تۆماری منداڵەکەت لە باخچە و قوتابخانە ( حکومییەکان) . تۆمارکردنیش لە دوای ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە، چونکە ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابیان لە سیستمی ئی – پەروەردە دەکەن و هۆبەکانی خوێندن جیا دەکەنەوە. لەو ڕوانگەیەوە داواکارین هاوکاربن تا ڕێککەوتی ٢٠ ی ٨ پێویستە منداڵەکانتان لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان تۆمار بکەن.
تێبینی : ئەو قوتابیانەی ناویان تۆمارکردوە لەو ناوەندانەی خوێندن کە بەشێوازی تیروپشک کاردەکەن لە وەرگرتنی قوتابیان ، پاش ئەنجامدانی تیروپشک ئەگەر وەرنەگیران مافیان هەیە لە قوتابخانەی سنووری جوگرافی خۆیان تۆماربکەن پاش
٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥.
وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥

